دانیشتنی دادگەی فیدراڵی لەبارەی سێ پرسی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان و کەرکووک دواخرا

21-01-2024
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن دادگەی باڵای فیدراڵی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دانیشتنی دادگەی فیدراڵیی عێراق تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و مافی خاوەندارێتیی زەوییەکان لە کەرکووک دواخرا.

زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، دانیشتنی دادگەی فیدراڵی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ 18-02-2024 و دانیشتنی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش بۆ 04-02-2024 دواخران.

پەیامنێری رووداو گوتیشی، دانیشتنی دادگەی فیدراڵی لەبارەی کێشەی خاوەندارێتیی زەوییەکانی شاری کەرکووک بۆ 21-02-2024 دواخراوە.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە داوای کرد، "لە ناکۆکییەکان دووربخرێتەوە."
 
 
 
تاوەکو ئێستا شەش دانیشتنی دادگەی فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ژمارە 1ی ساڵی 1992ی هەموارکراو، کراوە. بڕیار بوو لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگەکەدا بڕیارە لەبارەی ئەو سکاڵایە بدرێت کە دژی یاساکە پێشکێش کراوە، بەڵام بۆ 04-02-2024 دواخرا.
 
سکاڵاکە ژمارە 83ی فیدراڵی /2023ـی هەیە و لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمان کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەینی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمار کراوە و تێیدا سکاڵاکاران داوای نادەستووریبوونی مادەکانی (36،22،15،9،1)ـی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە.
 
 
جگە لە پرسی مووچەی فەرمانبەران، یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و داواکردنی مافی خاوەندارێتیی زەوییەکان لە کەرکووک، دادگەی فیدراڵی تاوتوێی چوار سکاڵای دیکەشی کرد، کە پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەبوو، لەوانەش پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.