سوودانی سەردانی سنووری عێراق و سووریای کرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، سەردانەکەی دوای چەند رۆژێک دێت لە وەرگرتنەوەی تەواوەتیی بنکەکە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە.
 
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2026، رایگەیاند، سەردانەکە وەک دەستپێکی گەشتێکی مەیدانییە بۆ ئاگاداربوون لە ئامادەیی ئەو یەکە سەربازییانەی سنووری عێراق و سووریایان کۆنترۆڵ کردووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سوودانی ئاگاداری ئاستی ئامادەیی یەکەکان بووە و فڕینی 4 فڕۆکەی جەنگیی جۆری F-16ی بینیوە، کە وەک راهێنانێکی سەربازی بۆ چاودێری و پشکنین بووە.
 
فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سنوورەکانمان سەد لە سەد پارێزراوە و هیچ چەکدارێک ناتوانێت بپەڕێتەوە ناو خاکی عێراق، چونکە بە کامێرا، پاسەوان و دیوار تۆکمە کراوە."
 
چەند رۆژێک لەمەوبەر، هێزە چەکدارەکانی عێراق بەگوێرەی رێککەوتنی ساڵی 2024ی نێوان عێراق و ئەمریکا، بنکەکەیان بە تەواوی لە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی وەرگرتەوە.
 
هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، لە ساڵی 2014ـەوە لەسەر داوای فەرمیی حکومەتی عێراق و بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق جێگیر کران.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی دادگای فیدراڵیی عێراق

وردبینی لە تانەی بەربژێرە دوورخراوەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەستپێدەکات

پرۆسەی وردبینی لە تانەی بەربژێرە دوورخراوەکان بۆ پۆستی سەرککۆماری عێراق دەستپێدەکات و دادگە سێ رۆژی لەبەردەمە. بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات، دادگەکە ئەمڕۆ یان سبەی تانەکان یەکلایی بکاتەوە