سزای 5 ساڵ زیندانیکردن بۆ بەڕێوەبەری بانکێک لە دیالە دەرچوو؛ "قەرزی بەناو هاووڵاتی وەرگرتبوو"

21-01-2026
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەستپاکیی عێراق دەڵێت، دادگەی تاوانەکانی دیالە سزای 5 ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی بانکی کشتوکاڵیی پارێزگاکە دەرکردووە، ئەوەش بە تاوانی ئەوەی "زیانی بە موڵکی گشتی گەیاندووە."
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2026، دەستەی دەستپاکیی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، دادگەی تاوانەکانی دیالە سزای 5 ساڵ زیندانیی بە شێوەی ئامادەنەبوو بۆ محەممەد رەفیق زوهێر، بەڕێوەبەری پێشووی بانکی کشتوکاڵی لە دیالە دەرکرد، بەپێی مادەی 340ی یاسای سزادان.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەو کەسە کاتێک بەرپرس بووە، بەبێ ئاگاداریی هاووڵاتییەک، قەرزێکی کشتوکاڵیی بەناویەوە وەرگرتووە و دواتر پارەکەی نەگەڕاندووەتەوە، بەوەش زیانی بە موڵکی گشتی گەیاندووە.
 
دادگە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم موڵکە گوازراوە و نەگوازراوەکانی تاوانبارەکەی دەرکردووە.
 
رۆژی 18-01-2024، هەمان دادگە سزای 5 ساڵ زیندانیکردنی بەشێوەی ئامادەنەبوون بۆ سەعد نەسڕ عەلوان، بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی بەعقووبە دەرکرد، ئەوەش بە تاوانی "زیانگەیاندنی ئەنقەست بە موڵکی گشتی."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەربازێکی عێراقی بەدیار پاشماوەی مووشەکێکی ئێرانییەوە؛ وێنە: AFP

عێراق لە رۆژێکدا؛ پێگەی دوو گرووپ بۆردوومان کران و لە پەرلەمان باسی پێشمەرگە کرا

هێرش بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانى سەر بە حەشدى شەعبی لە نەینەوا و ئەنبار کوژراوی لێکەوتەوە و گرووپى موقاوەمەش رایگەیاند لە ماوەی نۆ رۆژدا نزیکەی 200 هێرشیان کردووە، بۆ رێگری لەو هێرشانەى گرووپە چەکدارەکان دەیکەن، سوودانى فەرمانی بە بەرپرسە ئەمنییەکان دا کە راویان بنێن.