رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ نوێنەرى پێکهاتەکانى کەرکووک کۆبووەوە. ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگاى شارەکە دەڵێت: "کۆبوونەوەکە بۆ لێکنریککردنەوەى بۆچوونی پێکهاتەکان بووە."
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـى شوباتی 2024، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ نوێنەرى پێکهاتەکانى کەرکووک کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنى پرسی پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی شارەکە.
رۆژی 21ـى شوبات ئەحمەد رەمزى، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک لە فراکسیۆنى بەرەى تورکمانى رایگەیاند: نوێنەرى پێکهاتەکانى کەرکووک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆبوونەتەوە و ئەرشەد ساڵحى، نوێنەرى پێکھاتەى تورکمان بووە لەو کۆبوونەوەیەدا.
ئەحمەد رەمزى گوتیشى: "کۆبوونەوەکە بە دەستپێخشەریى سەرۆکوەزیران بووە بۆ لێکنزیککردنەوەى بۆچوونى پێکهاتەکانى کەرکووک لەبارەى پێکھێنانى حکومەتى خۆجێی کەرکووک".
دوای مانگێک لە پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نەیتوانیوە حکومەتی خۆجێی پێکبهێنێت و پارێزگار هەڵبژێرێت.
ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک لە 16 ئەندام پێکدێت؛ لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق لە 18ى کانوونى یەکەمى ساڵى رابردوو، یەکێتى پێنج ئەندام و پارتى دوو ئەندامى ئەو ئەنجوومەنەى بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ