رووداو دیجیتاڵ
تاوەکو ئێستا وردبینی لە 310 هەزار فۆرمی مۆڵەتی چەک لە عێراق کراوە. کۆدی ناسینەوەش بۆ نزیکەی 6 ملیۆن چەک کراوە.
عەباس بەهادلی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە چوارچێوەی رێکخستنی چەکدا، ژمارەی نووسینگەکانی تۆماری چەک گەیشتووەتە 864 نووسینگە لە سەرتاسەری عێراق، 310 هەزار فۆرمی تۆمارکردنی چەکیان پێگەیشتووە و وردبینییان تێدا کردووە."
بەهادلی ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو تۆمارکردنە، چەکە بچووکەکان دەگرێتەوە و ئەوانی دیکە لە خاوەنەکانیان دەکڕدرێنەوە."
ئەو پلانەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ساڵی 2023ـەوە دەستی پێکردووە، ئامانج لێی تۆمارکردنی چەکی بچووکە لە چوارچێوەی سنووردارکردنی چەک بە دەستی دەوڵەت.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەو چەکانەی کە لە بانکی نیشتمانیی عێراق بۆ چەک تۆمار کراون، گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 800 هەزار چەک، کە کۆدی تایبەتی ناسینەوەیان بۆ کراوە.
تۆمارکردنی چەکە بچووکەکان بۆ ئەوەیە رێگە بە خاوەنەکەی بدرێت بۆ بەرگریکردن هەڵیبگرێت.
چەکەکان لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی "عەین عێراق" تۆمار دەکرێت و فۆرمەکە بەبێ بەرامبەرە، تۆمارکردنەکەش تاوەکو 31ی کانوونی یەکەمی 2026 بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ