لە هەڵمەتێکی فراواندا بۆ سەر 'مافیاکانی زەوی' لە بەغدا 18 فەرمانبەر و کارڕاییکەر دەستگیر کران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەسپاکیی عێراق هەڵمەتێکی فراوانی بۆ سەر فەرمانگەکانی تۆماری خانوبەرە (تاپۆ) لە بەغدا دەستپێکرد؛ لە ئەنجامدا 18 فەرمانبەر و "کارڕاییکەر" بە تۆمەتی ساختەکاری، وەرگرتنی بەرتیل و دەستکاریی نایاسایی خاوەندارێتیی زەوی و زار دەستگیرکران.
 
رۆژی سێشەممە، 21-04-2026، دەستەی دەسپاکی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، تیمە مەیدانییەکانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە دادوەرییەکان، هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند فەرمانگەیەکی تاپۆ لە هەردوو بەری کەرخ و رەسافەی پایتەخت.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لەو هەڵمەتەدا 18 کەس دەستگیرکراون، کە بەشێکیان فەرمانبەری فەرمیی دەوڵەتن و بەشێکی دیکەشیان "کارڕاییکەر"ن؛ ئەو کارڕاییکەرانە بەبێ هیچ سیفەتێکی یاسایی لەناو فەرمانگەکاندا کاریان کردووە و تێوەگلاون لە وەرگرتنی بەرتیل و گواستنەوەی نایاسایی موڵک و ماڵی هاووڵاتییان.
 
زەوییە گرانبەهاکان کراونەتە ناوی کەسانی دیکە
 
دەستەی دەسپاکی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کاتی هەڵمەتەکەدا دەست بەسەر چەندین دۆسیە و بەڵگەنامەی "هەستیاردا" گیراوە کە بەشێوەی نایاسایی دەستکاری کراون. ئەو بەڵگەنامانە بۆ ئەوە بەکارهێنراون کە زەوییە گرانبەهاکانی بەغدا لە خاوەنە رەسەنەکانیانەوە بۆ کەسانی دیکە بگوازرێنەوە. ئێستا سەرجەم تۆمەتبارەکان بە فەرمانی دادوەر بەندکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
 
جەنگ دژی ناوەندەکانی گەندەڵی
 
ساڵانێکە فەرمانگەکانی تاپۆ لە بەغدا وەک یەکێک لە "ناوەندە مەترسیدارەکانی گەندەڵی" ناودەبرێن. بەهۆی بەرزبوونەوەی بێوێنەی نرخی زەوی لە پایتەخت، "مافیاکانی زەوی" بە هاوکاریی فەرمانبەرانی گەندەڵ، چەندین زەویی دەوڵەت و موڵکی ئەو هاووڵاتییانەیان بە نایاسایی فرۆشتووە کە لە دەرەوەی وڵات دەژین.
 
ئەم هەنگاوەی دەستەی دەسپاکی بەشێکە لە هەڵمەتە چڕەکانی حکومەتی عێراق بۆ بنبڕکردنی دیاردەی کارڕاییکەر و پاککردنەوەی فەرمانگەکان لەو گرووپانەی کە لە رێگەی ساختەکارییەوە دەستیان بەسەر نەخشە و خاوەندارێتیی موڵکە ستراتیژییەکانی بەغدادا گرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی.

ناکۆکی لەسەر شێوازی دەنگدان و 'ترس لە پەرلەمان' دیاریکردنی بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی دواخست

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە دوایین کۆبوونەوەیدا، کە تایبەت بوو بە دەستنیشانکردنی بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیران، بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون. بەهۆی ئەوەی هیچکام لە بەربژێرەکان نەیانتوانی دوو لەسەر سێی دەنگەکان بەدەست بهێنن. ناکۆکی لەبارەی شێوازی دەنگدان، ترس لە تێپەڕینی کابینەی حکومەت لە پەرلەمان، یەکلاکردنەوەی ئەو پرسەی دواخست.