مانگی رابردوو زیاتر لە 6000 جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراون

21-09-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مانگی رابردوو زیاتر لە 6000 جیابوونەوە و 16 هەزار گرێبەستی هاوژینی لە دادگەکانی عێراقدا تۆمارکراون. بەراورد بە مانگی تەممووز زیاتر لە 6000 گرێبەستی هاوژینی کەمی کردووە.
 
بەگوێرەی ئامارێکی فەرمیی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئەیلوولی 2025 بڵاوکراوەتەوە، لە مانگی ئابدا، 6,214 جیابوونەوە و 16,654 گرێبەستی نوێی هاوژینی لە سەرتاسەری عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان) تۆمار کراون.
 
سروە محەممەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی ژنان و خێزان و منداڵان لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئەیلوولی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو ژمارە لە پرۆسەی هاوژینی و جیابوونەوە تەنیا ئەوانەن کە لە دادگەکان بە شێوەیەکی فەرمی تۆمارکراون، لە کاتێکدا ژمارەیەکی دیکەی زۆری گرێبەستی هاوژینی و جیابوونەوە هەن نابرێنە دادگەکان، هەر لە دەرەوەی دادگەکان بە شێوەیەکی کۆمەڵایەتی دەکرێن، بەتایبەتی لە ناوچە دوورەدەستەکان.
 
لە مانگی تەممووزی رابردوودا، کۆی گشتیی گرێبەستەکانی هاوژینی لە سەرانسەری عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان) گەیشتە 22 هەزار و 677 گرێبەست، لە بەرامبەردا 6 هەزار و 910 جیابوونەوە تۆمارکراون. بەم شێوەیە مانگی رابردوو بەراورد بە مانگی تەممووز 6023 گرێبەستی هاوژینی و 696 جیابوونەوە کەمی کردووە.
 
ئاماری گرێبەستی هاوژینی و جیابوونەوە بەگوێرەی پارێزگاکان لە مانگی ئابی 2025:
 
بەغدا - رەسافە: هاوژینی 2029 و جیابوونەوە 1139.
بەغدا - کەرخ: هاوژینی 1938 و جیابوونەوە1225.
نەینەوا: 3092 گرێبەستی هاوژینی و 543 جیابوونەوە.
ئەنبار: 1615 گرێبەستی هاوژینی و 416 جیابوونەوە.
بەسرە: 1176 گرێبەستی هاوژینی و 636 جیابوونەوە.
بابل: 592 گرێبەستی هاوژینی و 198جیابوونەوە.
کەرکووک: 1234 گرێبەستی هاوژینی و 247 جیابوونەوە.
دیالە: 780 گرێبەستی هاوژینی و 274 جیابوونەوە.
زیقار: 657 گرێبەستی هاوژینی و 244 جیابوونەوە.
نەجەف: 468 گرێبەستی هاوژینی و 158 جیابوونەوە.
واست: 317 گرێبەستی هاوژینی و 137 جیابوونەوە.
سەڵاحەدین: 1337 گرێبەستی هاوژینی و 225 جیابوونەوە.
موسەننا: 293 گرێبەستی هاوژینی و 102 جیابوونەوە.
مەیسان: 388 گرێبەستی هاوژینی و 202 جیابوونەوە.
کەربەلا: 438 گرێبەستی هاوژینی و 258 جیابوونەوە.
قادسیە: 300 گرێبەستی هاوژینی و 219 جیابوونەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە