رووداو دیجیتاڵ
لە بازگەکانى کەرکووک ژمارەیەک کرێکارى بیانی دەستبەسەر کراون کە لەنێو بارهەڵگرێک شاردرابوونەوە بۆ ئەوەى لە هەرێمى کوردستانەوە ببرێنە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى عێراق.
ئەوە دۆخى بەشێک لەو کرێکارە بیانییانەیە کە بە قاچاخ دێنە ناو عێراقەوە بۆ ئەوەى خۆیان لە باج بدزنەوە.
عامر شوانى، گوتەبێژى پۆلسی کەرکووک دەڵێت، "بەنگلادشی، پاکستانى، ئەفغانی و سووریایی زۆرینەى ئەو کرێکارانەن کە بە قاچاخ لە ئێران و سووریاوە دەچنە عێراق".
بەگوێرەى یاسا هەر کرێکارێک بە نایاسایی بچێتە عێراقەوە سزاکەى 500 دۆلار و گەڕانەوەیەتى بۆ ئەو شوێنەى لێوەى هاتووە.
عەباس فازل، بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کار و مەشق لە وەزارەتى کارى عێراق دەڵێت، "کرێکارى بیانى هەن کە بە شێوەیەکى نایاسایی دێنە عێراقەوە، لە رێگەى هەێمى کوردستان و بەپاساوى زیارەتکردنى پێگە ئاینییەکان، لەدواى کۆتاییهاتنى ئەو زیارەتە دەچێتە بازاڕى کارەوە، ئەوە بازاڕى کرێکارى لە عێراق جەنجاڵ دەکات، لە رێگەى تیمى پشکنینەوە بەدواى ئەو کرێکارانەدا دەگەڕێین و رێکارى یاسایی لەدژى خاوەنکارەکەى دەگیرێتەبەر".
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى کاری عێراق، زیاتر لە 800 هەزار کرێکارى بیانى لەعێراق هەن، نزیکەى 170 هەزاریان بەفەرمى تۆمارکراون، ئەو کرێکارانە ساڵانە زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار دەبەنە دەرەوەى عێراق.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ