نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا

22-02-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و بەشداریی کۆنفرانسی گفتوگۆی نێودەوڵەتیی بەغدا دەکات. 
 
رۆژی شەممە، 22ـی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە. 
 
رۆژی شەممە چالاکییەکانی حەوتەمین کۆنفرانسی (گفتوگۆی نێودەوڵەتیی بەغدا) بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستیپێکرد.
 
بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای عێراق لە کۆنفرانسەکە گوتار پێشکێش بکەن.
 
ناونیشانی کۆفرانسەکە (پەیوەندی بۆ گەشەپێدان و سەقامگیریی هەرێمی)ـیە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. 
 
لە کۆنفرانسەکە کۆمەڵێک دۆسییەی گرنگ تاوتوێ دەکرێت کە پەیوەندیدارن بە بابەتی هەرێمی و نێودەوڵەتی. لە رۆژی یەکەم دا پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان و، رۆڵی لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی و ئاستەنگەکانی بەردەمی باس دەکرێ. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."