عەتەبەی عەباسی کەمپەینێکی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ خەڵکی ئێران و لوبنان راگەیاند

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

عەتەبەی عەباسی لە کەربەلا دەستپێکردنی کەمپەینێکی فراوانی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و پاڵپشتی بۆ خەڵکی ئێران و لوبنان راگەیاند.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی عەتەبەی عەباسی، ئەم هەنگاوە لەسەر بنەمای رێنوێنییەکانی ئەحمەد سافی، نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای ئایینییە و "لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ چەسپاندنی بەهاکانی هاوسۆزیی مرۆیی و بەهێزکردنی گیانی هاوکاری لەنێوان گەلانی ئیسلامی".
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "مەرجەعیەتی باڵای ئایینی لە گوتاری نوێژی جەژن لە کەربەلا، داوای لە باوەڕداران کرد کە لەم دۆخە سەختەدا و لەگەڵ زیادبوونی نەهامەتییەکان و پێویستیی ئاوارە و لێقەوماوان، دەستی یارمەتی بۆ زیانلێکەوتووان درێژ بکەن."
 
عەتەبەی عەباسی رایگەیاندووە، مەرجەعیەت رێگەی داوە بە بەکارهێنانی مافە رەواکان بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتییەکانی زیانلێکەوتووان لە هەردوو وڵاتی ئێران و لوبنان.
 
لە 28ی مانگی رابردووەوە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستیپێکردووە و 2ی ئەم مانگەیشەوە شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی هەڵگیرساوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرووپە چەکدارەکان ئامادەکاری بۆ هەڵدانی درۆنێک دەکەن. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە

ئەسحابولکەهف: بنکەی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ئەمریکامان لە بەغدا بە درۆن کردە ئامانج

گرووپی چەکداریی "ئەسحابولکەهف" بەرپرسیارێتیی هێرشکردنە سەر بنکەی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە بەغدا دەگرێتە ئەستۆ و رایدەگەیێنێت، هێرشەکانیان بە شێوەیەکی چڕتر بەردەوام دەبن