رووداو دیجیتاڵ
بەیانیی ئەمڕۆ لە سنووری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی سەربازیی سوپای عێراقدا تەقییەوە و بەهۆیەوە سەربازێک گیانی لەدەستدا، دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.
کاوە شێخانی، راوێژکاری ئەمنیی پارێزگاری سەلاحەدین بە رووداوی راگەیاند، "کاروانە سەربازییەکە بۆ ئەنجامدانی پشکنین لە سنووری گوندی حەفتییەی باشووری خورماتوو بەڕێکەوتبوون و بۆمبێکی چێنراویان پێدا تەقییەوە."
ئەو سەربازەی گیانی لەدەستداوە ناوی حوسێن خەزعەلییە و دانیشتووی پارێزگای میسانە، هاوکات دوو سەربازی دیکەش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی کۆماریی خورماتوو کران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ