راوێژکارێکی سوودانی: یەدەگی زێڕی عێراق 16 تۆن زیادی کردووە

22-08-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، یەدەگی دراوی عێراق گەیشتە 108 ملیار دۆلار، یەدەگی زێڕیش 148 تۆنە. یەدەگی زێڕی عێراق لە 16 مانگدا 16 تۆن زیادی کردووە.
 
مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە 22-08-2024 بە رووداوی راگەیاند، "ئەوە یەکەم جارە لە مێژووی خۆیدا یەدەگی عێراق بگاتە 108 ملیار دۆلار. ئەمەش گەورەترین یەدەگی دراوە لە مێژووی عێراقدا. ئێستاش ئابووریی عێراق بەهێزە، بە ئاسانی دەتوانێت رووبەڕووی قەیرانەکان ببێتەوە." 
 
لە ئەیلوولی 2022 بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، یەدەگی بانکی لە عێراق 87 ملیار دۆلارە.
 
سەبارەت بە یەدەگی زێڕ، راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی، ئێستا عێراق 148 تۆن زێڕی هەیە کە نزیکەی 10٪ی کۆی گشتی یەدەگ پێکدەهێنێت.
 
مانگی شوباتی رابردوو یەدەگی زێڕی عێراق 145 تۆن و 661 کیلۆ بوو. زیادکردنی یەدەگی زێڕ نیشانەی سەقامگیریی دارایی و نەختینەیە. 
 
لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست عێراق لە پلەی چوارەم دێت. سعودیە بە 323 تۆن زێڕ لە پلەی یەکەم دێت، لوبنان بە 289 تۆن و جەزائیریش بە 173 تۆن لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن.
 
مانگی نیسانی ساڵی رابردوو یەدەگی زێڕی عێراق 132 تۆن بوو، ئێستا گەیشتووەتە 148 تۆن زێڕ. واتە لە ماوەیەدا 16 تۆن لە یەدەگەکەی زیاد بووە.
 
سەبارەت بە پێکهێنەرەکانی یەدەگی عێراق، مەزهەر محەممەد ساڵح دەڵێت، دۆلار نزیکەی 50٪، زێڕ 10٪ و ئەوانی دیکە 40٪ی ئەو یەدەگە پێکدەهێنن کە بریتین لە مافی راکێشانی ئێس دی ئاڕ واتە، دراوی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، یۆرۆ، پاوەند، یەنی ژاپۆنی و یوانی چینی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی 3-12-2024. وێنە: هەڵکەوت عەزیز - رووداو

لادانی هەمواری یاسای بودجە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقی پەکخست

بە نوسراوی سەرۆکی لیژنەی دارایی بڕگەی خوێندنەوەی دووەمی هەمواری یاسای بودجەی گشتیی تایبەت بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان لابرا. ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت: دوای لادانی بڕگەکە پەرلەمانتارانی کورد دانیشتنەکەیان جێهێشت.