نووسینگەى کۆکردنەوەى چەک لە شارەکانى عێراق دەکرێتەوە

22-09-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق نووسینگەى کۆکردنەوەى چەک لە پارێزگاکانى عێراق دەکاتەوە و ماوەیەک دیاری دەکرێت بۆ ئەوەى هاووڵاتیان چەکە بێ مۆڵەتەکانیان رادەست بکەن، ئەگەرنا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
 
وەعد قەدۆ، ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند؛ وەزارەتى ناوخۆى عێراق نووسینگەى کۆکردنەوەى چەک لەپارێزگاکانى عێراق دەکاتەوە، بۆ ئەوەى سەرجەم ئەو چەکانەى بێ مۆڵەتن لە چەکى قورس و سووک، رادەست بکرێن.
 
رۆژی 21ى ئەیلوولى 2023، عەبدولئەمیر شمەرى، وەزیرى ناوخۆى عێراق لە کۆنگرەى زانستیی ئەنجوومەنى باڵاى رێکخستنى چەک لە بەغدا رایگەیاند، دەست بە کردنەوەى نووسینگەکانى تۆمارکردنى چەک دەکەن لە سەرجەم پاێزگاکان. ئەو هەنگاوەش بەگوێرەى ماوەیەکى دیاریکراو دەبێت.
 
ئەندامەکەى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى پەرلەمانى عێراق  ئاشکرایکرد، ئەو هەنگاوە بۆ جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەتى عێراقە، کە یەکێک لە خاڵەکانى ئەوەیە چەک بەدەستى دەسەڵاتەوە بێت. لەدواى کۆتاییهاتنى ماوەى دیاریکراویش بۆ رادەستکردنى، هەر چەکێک دەستى بەسەردا بگیرێت، رێوشوێنى یاسایى لە دژى ئەو کەسە دەگیرێتەبەر کە خاوەنێتى. 
 
بەگوێرەى رێنماییەکانى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، وەرگرتنى مۆڵەت بۆ چەک بە دوو قۆناخ دەبێت، لە یەکەم قۆناخدا پێویستى بە رەزامەندى وەزیرى ناوخۆ و بەڵگەنامەى پاڵپشتى فەرمى و زانیارى بایۆمەتری و پشکنینى تەندروستى بۆ هەڵگرى چەکە. لە قۆناخى دووەمدا وردبینى لە مۆڵەتەکە دەکرێت و لیژنەى هەڵگرى چەکى سەر بە وەزارەتى ناوخۆ مۆڵەتەکە دەداتە هەڵگرى چەک.
 
 

 

 

  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.