لە زیقار گەلە گورگ بەسەر گوندێکدا دەدات و سێ کەس بریندار دەکات

22-12-2022
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە گوندێکى پارێزگاى زیقار، گەلە گورگ پەلاماری خەڵک دەدەن و سێ کەس بریندار دەکەن و دەگەیێندرێنە نەخۆشخانە. دانیشتووانى گوندەکە یەکێک لە گورگەکان دەکوژن.
 
گەلە گورگەکە چوونەتە گوندێکى سنوورى ناحیەى عکێکە لە سنوورى پارێزگاى زیقار و پیاوێک و دوو کچ بریندار دەکەن، دواتر دانیشتووانى گوندەکە بەرگریى لە خۆیان دەکەن و یەکێک لە گورگەکان دەکوژن.
 
د. حەیدەر حەنتوش، بەڕێوەبەرى یەکەى نەخۆشییە گواستراوەکانى بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای زیقار بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئەو هێرشى گەلە گورگە رۆژی چوارشەممە، 21ـى کانوونى یەکەمی 2022 بووە لە گوندێکى ناحیەى عکێکە و، بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.
 
د. حەیدەر حەنتوش گوتیشى: "لەو سێ بریندارە یەکێکیان پیاوێکى بەتەمەنە و دووانەکەى دیکە دوو منداڵى کچن، ئەوان  گەیێندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام بارى تەندروستییان جێگیرە".
 
پێشتر لە 7ـى کانوونى یەکەمى 2022، گەلە گورگ هێرشیانکردە سەر گوندێکى سنوورى قەزاى سەید دەخیل لە زیقار و 10 هاووڵاتیی گوندەکەیان بریندار کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.