عێراق
وێنەیەکی وەرگیراو لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و دەگوترێت خۆکوژ بووە و پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە، کوژراوە
رووداو دیجیتاڵ
لە نزیک بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەلاحەدین تەقینەوەیەک روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو چەکداری حەشدی شەعبی بریندار بوون.
بەیانیى ئەمڕۆ سێشەممە، 23ى کانوونى دووەمى 2024، تەقینەوەیەک لە نزیک دەروازەى بەڕێوەبەرایەتیى ئۆپەراسیۆنەکانى حەشدی شەعبی لە سەلاحەدین روویداوە.
سەرچاوەیەکى ئەمنى لەپارێزگاى سەلاحەدین بە تۆڕى میدیایی رووداوى رایگەیاند: "زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوەن کە رووداوەکە کاژێر شەشى بەیانى روویداوە، بەڵام بەتەواوى دیار نییە رووداوەکە هێرشی خۆکوژى بووە یان تەقینەوەی دیکە."
بەڵام گرووپەکانى نزیک لە حەشدی شەعبی رایانگەیاند، هێرشەکە خۆکوژى بووە و دوو چەکداری ئەو هێزە بریندارن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ