سەرۆکی بەرەی تورکمانی: هێرش کراوەتە سەر ماڵی بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقى رایگەیاند، لە کەرکووک هێرش کراوەتە سەر ماڵی گوڵسەڵ محەممەد، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە بکەن.
 
رووداوەکە شەوی رابردوو، 22ی شوباتی 2026 روویداوە. محەممەد سەمعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی تەقەکردنی لە ماڵی ئەو پەرلەمانتارە کردووە، کە ئەندامی فراکسیۆنەکەیانە لە پەرلەمانی عێراق و دەڵێت، "ئەوە هەوڵێکی مەترسیدارە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری و یاساشکێنی لە پارێزگای کەرکووک."
 
گوڵسەڵ محەممەد یەکێکە لە دوو بڕیاردەرەکەی پەرلەمانی عێراق و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە 1636 دەنگ لە لیستی 'بەرەی تورکمانی یەکگرتوو' بووە پەرلەمانتار.
 
سەرۆکی بەرەی تورکمانی داوای لە لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان و لیژنەی ئەمنیی کەرکووک کردووە لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و شەفاف بکەن و تۆمەتبارانی ئەو هێرشە راپێچی دادگە بکەن.
 
بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە 23ى شوبات، فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، تۆمەتبارى هێرشکردنە سەر ماڵى ئەو پەرلەمانتارەیان دەستگیرکردووە.        
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانى عێراق

سوودانی چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی گومرگ دەردەکات

سەرۆکوەزیرانى عێراق چەند بڕیارێک لەبارەى جیاوازیى گومرگى سەر کاڵاکان دەردەکات، کە هەر بازرگانێک ناڕازی بێت دەتوانێت لە سێ رۆژدا تانەى لێبدات. بانکەکانیش رادەسپێرێت بۆ وردبینى لە دروستیی زانیاریی نێو لیستی بارەکان.