سوودانی بۆ تۆم باراک: رێگری لە دەستدرێژیکردنە سەر سەروەری وڵاتانی ناوچەکە بکرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا لە بەغدا کۆبوونەوە و تاوتوێی پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی ناوچەکەیان کرد.
 
کۆبوونەوەکە رۆژی یەکشەممە، 22ـی شوباتی 2026 کرا. نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، هەردوولا تاوتوێی پەیوەندیی دووقۆڵیی عێراق و ئەمریکا و دۆخی گشتیی ناوچەکە و ئەو هەوڵانەیان کردووە کە عێراق دەیدات لەپێناو سەقامگیریی هەرێمی بەتایبەت سووریا.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا تێڕوانینی خۆیان لەبارەی رێگری لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییە هەرێمییەکان و گرنگیی پەنابردن بۆ دیالۆگ و رێگە دیپلۆماسییەکان کردووە بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان، لەگەڵ باسکردنی دەرفەتەکانی هاوکاریی ئابووری و پشتیوانیی گەشەپێدانی گشتگیر و درێژخایەن بۆ سەقامگیریی.
 
نووسینگەی سوودانی دەڵێت، سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوە کردووە، "گرنگە کێشە قووڵەکان چارەسەر بکرێن لە رێگەی چارەسەری ریشەیی بۆ هۆکارەکانیان و رێگریکردن لە دەستدرێژیکردنە سەر سەروەریی وڵاتان لە ناوچەکەدا".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لە عێراق مووچەی مانگی شوبات خەرجدەکرێت

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکانی بۆ مانگی شوبات دەستپێکردووە و رێکارەکان بۆ ناردنی پارەکە بۆ بانکەکان تەواو بوون