مالیکی لەنێوان مکوڕبوون و گۆشەگیریدا؛ کێ دەبێتە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق؟

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
پشتیوانیکارانی مالیکی کەمبوونەتەوە
پشتیوانیکارانی مالیکی کەمبوونەتەوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی عێراق لە دوورەوە سەیری دۆخەکە دەکات و چاوەڕێی رێککەوتن و بڕیاری سیاسییە. نووری مالیکی بە تەنیا جێهێڵدراوە و زۆرینەی لایەن و سەرکردەکانی شیعە پشتیان تێکردووە، بەڵام ئەو هێشتا پێداگرە و ئامادەی پاشەکشە نییە.
 
دۆخەکە بەجۆرێکە کەس ناتوانێت پێشبینی بکات کاژێرێکی دیکە چارەنووسی مالیکی چی دەبێت.
 
دکتۆر سەڵاح بووشی، ئەندامی دەوڵەتی یاسا دەڵێت: "بەڵێ، هەندێک هەوڵی کەسانێک هەن دەیانەوێت ژاوەژاو لەسەر بەربژێری سەرۆکوەزیران دروستبکەن، بەڵام چوارچێوەی هاوئاهەنگی و تەنانەت دەوڵەتی یاساش یەک ئامانجیان هەیە، ئەویش لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتییە".
 
سەڵاح بووشی دەڵێت، "بێگومان ئەو ئامانجەش هێندە بە ئاسانی بەدی نایەت، بەڵام هەڵوێستەکان هێشتا یەکگرتوون."
 
ئەوانەی پێشتر و بەر لە پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، پشتیوانیی نووری مالیکییان دەکرد بۆ ئەوەی خولێکی دیکەی سەرۆکایەتیی حکومەتی عێراق وەربگرێت، ئێستا وەک جاران دەنگیان دلێر نییە و دەڵێن، بۆ بەرژەوەندیی گەل و نیشتمان باشترە بەدوای کەسێکی دیکەدا بگەڕێن.
 
حەسەن شاکر کەعبی، پەرلەمانتاری رێکخراوی بەدر ئاماژە بەوە دەدات: "متمانەت هەبێت، لە کاتی پێویست و دیاریکراودا پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکلایی دەکەینەوە. بەمزووانە دەگەینە رێککەوتن لەسەر کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، چونکە دۆخی سیاسی، خزمەتگوزاری و ئەمنی بەرگەی ئەم دواکەوتنە ناگرێت."
 
سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریش، تاوەکو ئەم ساتە هیچ رێککەوتنێک لەنێوان پارتی و یەکێتیدا نییە، بەڵام رووداو زانیویەتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە 2 رۆژە لە بەغدایە و لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی شیعە و سوننە کۆبووەتەوە، پێی گوتوون ئەوان ئامادەن بەم شێوەیەی ئێستا بچنە کۆبوونەوەی پەرلەمان و کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لە عێراق مووچەی مانگی شوبات خەرجدەکرێت

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکانی بۆ مانگی شوبات دەستپێکردووە و رێکارەکان بۆ ناردنی پارەکە بۆ بانکەکان تەواو بوون