سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەری: لێکتێگەیشتنی هاوبەشانی نیشتمان لە پشتبەستن بە دەستوەردانی دەرەکی باشترە

23-04-2022
ئاسۆ فیشەگی
A+ A-

رووداو-هەولێر

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان، کە خاوەنی 62 کورسییە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "لێکتێگەیشتن لە نێوان هاوبەشانی نیشتمان باشترە لە پشتبەستن بە دەستوەردانی دەرەکی بۆ خەیاڵێک کە دەستیان پێیناگات"؛ ئەمەش ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆیە بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هاوپەیمانەکانی.
 
خەمیس خەنجەر لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر دەڵێت: "لێکتێگەیشتن لە نێوان هاوبەشانی نیشتمان باشترە لە پشتبەستن بە دەستوەردانی دەرەکی؛ هەروەها ئەو هاوبەشییە لەبارترە بۆ پێکهێنانی سیستمێکی دەسەڵاتداریی دادپەروەر".
 
خەمیس خەنجەر دەشڵێت: "تەنیا ئەوانەی کە هەڵپەی کورسییانە لە دەرگای لایەنی دەرەکی دەدەن بۆ خەونێکی فەوتاو و خەیاڵێک کە دەستیان پێیناگات. بەردەوامین لە هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان".
 
دوای سەرنەکەوتنی هەوڵەکانی هاوپەیمانیی سێقۆڵیی ناسراو بە 'هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان' لە نێوان رەوتی سەدر و پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، بەهۆی ناکۆکیی هاوپەیمانیی سێقۆڵی لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە و هاوپەیمانەکانی. 
 
ئێستا پرۆسەی سیاسیی عێراق لە قۆناخی هەوڵی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێدا چەقیبەستووە، چونکە بەپێی دەستوور دەبێ پەرلەمان سەرۆککۆمار هەڵبژێرێت ئینجا دەست بە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بکرێت، لە کاتێکدا تاوەکو ئێستا بەهۆی بایکۆتی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هاوپەیمانەکانی نەتوانرا دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار سازبکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی زەیدی

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بۆ رووداو: لە دوو رۆژی داهاتوودا عەلی زەیدی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی رایدەگەیێنێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا عەلی زەیدی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات. پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێت، بڕیارە رۆژی شەممە عەلی زەیدی، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبێتەوە.