نوێنەری عێراق لە UN: هەڕەشە لەسەر رێڕەوە ئاوییەکان مەترسییە لەسەر سەقامگیریی ئابووری

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، هەر هەڕەشەیەک لەسەر رێڕەوە ئاوییەکان هەبێت، بەتایبەت تەنگەی هورمز، مەترسیی راستەوخۆی لەسەر سەقامگیریی ئابووریی عێراق دەبێت.
 
بەگوێرەی راگەیێنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەو گوتانەی لوقمان فەیلی، نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دانیشتنێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بووە کە تایبەت بووە بە پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی.
 
لوقمان فەیلی رایگەیاندووە، عێراق گرنگیی زۆر بە ئاسایشی دەریاوانی و ئازادیی کەشتیوانی دەدات و پابەندبوونی وڵاتەکەى دووپات کردووەتەوە بە ئازادیی کەشتیوانی لە رێڕەوە ئاوییەکان، بەتایبەت کەنداو و تەنگەی هورمز، ئەوەش بەگوێرەی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەریاوانی.
 
نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: هەر هەڕەشەیەک لەسەر رێڕەوە ئاوییەکان هەبێت، مەترسیی راستەوخۆیە لەسەر سەقامگیریی ئابووریی عێراق، بەوپێیەی رێڕەوی سەرەکیی هەناردەکردنی نەوتەکەی و بازرگانیی دەرەکییەتی.
 
لە 28ی شوباتەوە کە جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیپێکرد، کێشە بۆ هەناردەی نەوتی عێراق لە رێگەی تەنگەی هورمزەوە دروستبوو کە زۆرینەی نەوتەکەی لەو رێگەیەوە هەناردە دەکات.
 
لوقمان فەیلی رایگەیاند، هەموو رێکارێکی نایاسایی رەتدەکەنەوە کە جووڵەی بازرگانیی نێودەوڵەتی پەک بخات و کاریگەریی نەرێنیی هەبێت لەسەر دەستەبەرکردنی وزەی جیهانی و کاریگەریی لەسەر نرخی وزە و خۆراک هەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی پلاندانان

پلاندانانی عێراق بۆ رووداو: زۆرترین رێژەی هەژاری لە موسەننا و کەمترینی لە هەولێرە

وەزارەتی پلادانانی عێراق رایدەگەیێنێت، لە عێراق رێژەی بێکاری 13٪ و هەژاریش 17.5٪یە. موسەننا هەژارترین پارێزگای عێراقە و کەمترین رێژەی هەژاری لە هەولێرە ؛ هەفتەی داهاتوو بەغدا بەبێ هەرێمی کوردستان، کۆنگرەیەک لەسەر هەژاری و بێکاری ساز دەکات.