گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بۆ رووداو: لە دوو رۆژی داهاتوودا عەلی زەیدی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی رایدەگەیێنێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا عەلی زەیدی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات. پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێت، بڕیارە  رۆژی شەممە عەلی زەیدی،  سەردانی هەرێمی کوردستان بکات  و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبێتەوە.
 
عەقیل ردێنی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر، رۆژی پێنجشەممە، 30ـی نیسانی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنەکاندا "لە دوو رۆژی داهاتوودا" عەلی زەیدی، بەربژێری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
 
گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر، ئاماژەی بەوەکرد، "عەلی زەیدی، سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانە کۆدەبێتەوە کە کورسی پەرلەمانیان هەیە". 
 
شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارە رۆژی شەممە عەلی زەیدی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبێتەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ بکات.
 
شێروان دووبەردانی ئاماژەی بەوەکرد، هەر لەسەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان عەلی زەیدی بەهەمان مەبەست لەگەڵ ئەو لایەنە سیاسیانەی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە کە کورسی پەرلەمانیان هەیە.
 
ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 28ـی نیسانی 2026، عەلی فالح زەیدی بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێ راسپێردرا و 30 رۆژی لەبەردەمدایە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی. 
 
عەلی فالح زەیدی، رۆژی چوارشەممە، 29ی نیسانی 2026، بە جیا لەگەڵ سەرۆک و کەسی یەکەمی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئەساس، تەسمیم، ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، رەوتی حیکمە، رێکخراوی بەدر و عەسائیبی ئەهلی حەق-ی شیعەکان، هەروەها هاوپەیمانیی عەزم، هاوپەیمانیی حەسمی نیشتمانی و سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان لەبارەی پرسی پێکهێنانی حکومەت کۆبووەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی فالح زەیدی، بەربژێری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت و موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم

هاوپەیمانیی عەزم بۆ رووداو: داوای دوو وەزارەت دەکەین

عەلی فالح زەیدی، بەربژێری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەجیا لەگەڵ سەرکردەی سێ لایەنی سووننە کۆبووەوە؛ بەرپرسێکی هاوپەیمانیی عەزم دەڵێت: "دوو وەزارەت و جێگرانی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار بە مافی خۆمان دەزانین و داواى دەکەین" .