سوودانی: پشتگیریی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین

23-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی تائیفەی شیعەکانی سووریا رایدەگەیێنێت، لەگەڵ گەلی سووریایە بە هەموو پێکهاتەکانیەوە و  پشتگیریی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات.
 
شەوی رابردوو محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەید عەبدوڵڵا نیزام، سەرۆکی تائیفەی شیعەکانی سووریا کۆبووەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە دیدارەکەدا، "باسی پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و رەوشی ئەو وڵاتە کرا، سەرۆکوەزیران دووپاتیکردەوە کە عێراق لەگەڵ گەلی سووریایە بە هەموو ئایین و پێکهاتەکانیەوە، پشتگیری سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا و تەواوی پێکهاتەکانی دەکات."
 
هەر لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی ئەو گوتارەی کە پشتگیری لە پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکات، لە رێگەی رۆڵی پیاوانی ئایینی و بەهێزکردنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی، رەتکردنەوەی تووندڕۆیی و بەهێزکردنی چەمکی هاووڵاتیبوون بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، پتەوکردنی بەندەکانی یەکێتیی نیشتمانی لە نێوان خەڵکی سووریا، بە شێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەهێز بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.