رووداو دیجیتاڵ
ژمارەیەک بێوەژنن، چێشتخانەیەکى شارى موسڵ کۆیکردوونەتەوە. بە دروستکردنى خواردنى ناسراوى شارەکە، بژێوى خۆیان و منداڵەکانیان دابین دەکەن.
عەبیر جاسم، کارمەندى چێشتخانەکەیە و دەڵێت، "من بێوەژنم، دایکى سێ منداڵم، هیچ سەرچاوەیەکى دیکەى بژێویم نییە، هاتووم لێرە کاردەکەم بۆ ئەوەى پێویستم بە کەس نەبێت و کەس خێرم پێنەکات."

چێشتخانەکە ناوى تامى موسڵە، خواردنەکانی تایبەتن بەو شارە زۆرینە سوننەیە.
لەدواى دەرهێنانی شارەکە لە ساڵى 2017 لەژێر دەست داعش، ئەو چێشتخانەیە دامەزرێندراوە، دامەزرێنەرەکەشى هەر ژنە.
ماهیە یوسف، خاوەنى چێشتخانەکەیە و دەڵێت، "ئامانج لەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە ژنان بخەمە نێو بازاڕى کار، جگە لەوەى لەدواى جەنگ ژمارەى بێوەژنان و ئەوانەى دەستیان کورتە زۆر بوون، بۆیە بیرم لەوە کردەوە کارێک بکەم کە ژنى موسڵاوى بخەمە سەر کارێک کە بتوانێت منداڵەکانى بژێنێت."

بەرهەمەکانى ئەو چێشتخانەیە بە دیلیڤەرى دەگەیێندرێنە کڕیاران. بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکانى موسڵ، بەهۆى شەڕى داعشەوە 45 هەزار ژن لەو شارە هاوژینیان لەدەستداوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ