تێچووی حەج لە عێراق یەک ملیۆن دینار زیاد بووە

23-11-2025
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تێچووی حەج لە عێراق بەراورد بە پار یەک ملیۆن دینار زیاد کراوە، بەرپرسێکی حەجی عێراقیش هۆکارەکەی بۆ زیادبوونی تێچووی خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێنێتەوە.
 
تێچووی گەشتی حەج بۆ ساڵی داهاتوو لە عێراق، رێگەی ئاسمانی 6 ملیۆن و 950 هەزار دینارە و گەشتی وشکانیش 5 ملیۆن و 600 هەزار دینارە. لە هەرێمی کوردستان گەشتکردن تەنیا بە رێگەی ئاسمانییە و بە 7 ملیۆن و 100 هەزار دینارە.
 

کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، 23-11-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەڵسەنگاندنێک کرا کە رێگەی وشکانی و ئاسمانی 560 هەزار دینار جیاوازی هەبوو، دەشبوو 80 شۆفێری پاس بێ بەرامبەر حەج بکەن، بۆیە بڕیاردرا هەمووی بە رێگەی ئاسمانیی بێت".

لەبارەی جیاوازیی 150 هەزار دینار لە تێچووی گەشتی ئاسمانیی لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان، ستوونی روونیکردەوە: "ئەو هۆتێلەی دابینی دەکەین سەنتەری شارە و کەمتر لە کیلۆمەترێک لە حەرەمەوە دوورە؛ هۆتێلی عێراق زیاتر لە سێ کیلۆمەتر دوورە و دەبێ بە پاس هاتووچۆ بکەن، ئەوەش هۆکاری سەرەکیی جیاوازییەکەیە".
 
گوتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئامادەکردنی سێ ژەم خواردن و کواڵیتی خواردنەکە و خزمەتگوزارییەکاندا، هەرێمی کوردستان زۆر لە پێش عیراقەوەیە و ساڵی پاریش هەر وابووە".
 
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی رووداو، ساڵی رابردوو تێچووی حەج لە عێراق بە رێگەی ئاسمانی 5 ملیۆن و 900 هەزار دینار بوو، بە رێگەی وشکانیش 4 ملیۆن و 600 هەزار دینار بوو، بەمەش بۆ گەشتی ئاسمانی زیاتر لە یەک ملیۆن دینار و بۆ گەشتی وشکانی یەک ملیۆن دینار زیاد بووە.
 
شێخ دلێر بەرزنجی، جێگری بەڕێوەبەری دەستەی حەج و عومرەی کەرکووک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "زیادکردنی تێچووی حەج بەهۆی گرانبوونی نرخی هۆتێل، دڵنیایی تەندروستی، نانخواردن، گواستنەوە و لایەنە کارگێڕییەکانەوەیە."
 
ساڵی رابردوو پشکی عێراق بۆ حەجکردن 33 هەزار کەس بوو، بەڵام وەکو یاریدەدەری بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کەرکووک باسی کرد، 41 هەزار کەس حەجیان کرد و ئەو 8 هەزار کەسە زیادەیەش زیاتر بۆ بەرپرس و سیاسییەکان بووە.
 
بۆ ساڵی 2026، پشکی پارێزگای کەرکووک بۆ حەجکردن هەزار و 300 کەس دەبێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵا.

ناوى حیزبوڵڵا و حوسییەکان بە 'هەڵە' بۆ بلۆککردنى پارەکانیان نێردراوە و 'لە دەرەوە بۆ عێراق هاتووە'

"لیستەکە بەبێ پاککردنەوە بڵاوکراوەتەوە"، ئەوە پاساوی بانکی ناوەندیی عێراق بوو بۆ کەمکردنەوەى ئەو گرژییەى بەهۆی ناوهێنانی حیزبوڵڵای لوبنانی و ئەنساروڵڵای حوسییەکانی یەمەن وەک تۆمەتبار بە تیرۆر دروست بوون، هەرچەند بڵاوکردنەوەی ئەو ناوانە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی 18 رۆژی بەسەردا تێپەڕیبوو.