عێراق دەستەی باڵای سەرژمێری گشتیی دانیشتووان دروستدەکاتەوە

24-01-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، دەستەی باڵای سەرژمێریی دانیشتووان و شوێنی نیشتەجێبوون بە سەرۆکایەتیی محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان دروستکردووەتەوە، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: "ئەو دەستەیە پێشتریش هەبووە، تەنیا ئەوەیە وەزیری نوێ هاتووە و ساڵی نوێیە و لێژنەکە بە فەرمانێک نوێ دەکاتەوە."
 
رۆژی سێشەممە، 23-1-2023، عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند؛ دووبارە دروستکردنەوەی دەستەی باڵای سەرژمێری گشتیی دانیشتووان و شوێنی نیشتەجێبوون لە رۆشنایی کارنامەی حکومەت دێت کە جەختی لەسەر بایەخی جێبەجێکردنی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان کردووەتەوە، دەستەکەش کار دەکات بۆ رەخساندنی بارودۆخ و کاتی گونجاو  بۆ سەرژمێری.
 
دەستەکەی پێشوو نوێنەری ئەنجوومەنی نوێنەران و زۆربەی وەزارەتەکان و نوێنەری هەرێمی کوردستانیشی تێدابوو. ئەمە جگە لە ژمارەیەک پسپۆر و راوێژکار و مامۆستای زانکۆ لە نێو دەستەکەدا هەبوون.
 
سیروان محەممەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:  "لیژنەکە پێشتر هەبووە، بەڵام ساڵانە نوێ دەکرێتەوە، ئەمساڵ وەزیری نوێ هەیە و ساڵی نوێشە، لەبەرئەوە بە فەرمانێک پێکهێنراوەتەوە کە کاریگەریی هەیە بۆ سەر سەرژمێری گشتی و ئەنجامدانی."
 
سەبارەت بە سەرژمێریش کە بەپێی بڕیارەکانی پێشووی پلاندانانی عێراق بێت، دەبێت لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا دەکرێت، سیروان محەممەد گوتی "بەزەحمەتی دەزانم بکرێت، چونکە هێشتا بودجە پەسەند نەکراوە و بودجەش بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری تەرخاننەکراوە، هەروەها پێداویستییەکانی دیکە هیچی ئەوتۆمان لەبەردەست نییە بۆ سەرژمێرییەکە."
 
عێراق لە نێوان ساڵانی 1927 تاوەکو 1997، هەشت سەرژمێری گشتی کردووە کە ئەم ساڵانەی خوارەوەیە:
 
- 1927
- 1934
- 1947
-1957
- 1965 
- 1977
- 1987
- 1997
 
ئەمەی دوایینیان [1997] بەبێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بوو. لە دوایین سەرژمێریدا ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتە 19 ملیۆن و 184 هەزار و 534 کەس.
 
بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی 2022 گەیشتووەتە 42 ملیۆن و 248 هەزار و 900 کەس، لەکاتێکدا ئەو پێشبینییانە بۆ ساڵی 2030 ئەوەیە دانیشتووانی عێراق بگاتە 51 ملیۆن و 211 هەزار و 700 کەس.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

کەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت؟

دوای پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، لە ماوەی 15 رۆژدا دەبێت یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت. سەرۆکی رێکخراوی ستێپ بۆ هەڵبژاردن و دیموکراسی رایگەیاند: "نابێت لە 29ی ئەم مانگە تێبپەڕێت و دەبێت تاوەکو ئەو کاتە یەکەم دانیشتن بکرێت."