سەرایا ئەولیائودەم: وا بڕوات شوێن بۆ نێردە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا نامێنێت

26-03-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گرووپی سەرایا ئەولیائودەم کە سەر بە گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراقە، رایگەیاند هەڕەشە لە نێردە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا دەکات لە عێراق، بەوەی ئەگەر لە هێرشکردنە سەر گرووپە چەکدارەکان بەردەوام بێت، شوێنێک بۆیان نامێنێتەوە.
 
ئەبوومەهدی جەعفەری، گوتەبێژی گرووپی سەرایا ئەولیائودەم، راگەیێندراوێکی لەبارەی بۆردوومانکردنی بنکەیەکی سوپای عێراق لە سەربازگەی حەبانییە لە ئەنبار دەرکرد، کە تێیدا 7 سەرباز کوژران.
 
گوتەبێژی گرووپی سەرایا ئەولیائودەم دەڵێت: "پێشتر ئاگربەستیان بەسەر ئەمریکادا سەپاندبوو بۆ ئەوەی سەربازەکانیان بە زیندوویی لە بەغدا بکشێننەوە، بەڵام ئەمڕۆ بەردەوامە لەسەر رێڕەوی دووژمنکارانەی و فڕۆکەکانی لەسەر حەبانییە هاتوچۆ دەکەن و بە ئاستێکی نزم دەفڕن و هێرش دەکەنە سەر یەکە سەربازییەکانمان، ئەوەش نێردە دیپلۆماسییەکەیان دەخاتە بەردەم واقیعێکی نوێ و شوێن نامێنێت بۆ بوونی دیپلۆماسی کە پەیوەندیدار بێت بە هێرشکردنە سەر عێراق."
 
ئەو گرووپە بەرپرسیارێتیی بەشێک لەو هێرشانەی گرتووەتە ئەستۆ کە لە دوای 28ی شوباتەوە کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان و نێردە دیپلۆماسییەکان.
 
ئەبوومەهدی جەعفەری گوتی: "پێویستە دیپلۆماسییەتی عێراق لە شوێنی موقاوەمە فێر بێت و ئەوە بە ئەمریکا بڵێت کە ئێمە لە وڵاتێکی بێدەسەڵاتدا نین، لە وڵاتێک کە سەکۆکانی بەکاربهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر رۆڵەکانی."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی.

بەرپرسێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی: پڕۆژەی 'هاوپەیمانیی بەهێزەکان' کۆتاییهات و دروست ناکرێت

بەرپرسێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان رایگەیاند، بیرۆکەی دروستکردنی "هاوپەیمانیی بەهێزەکان" وەک پڕۆژەیەکی "بە مردوویی لەدایکبوو" کۆتاییهات و دروست ناکرێت، ئەوەش لەپێناو پاراستنی یەکڕیزیی نێو چوارچێوەکە.