رووداو دیجیتاڵ
(گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) رایگەیاند: لە 24 کاژێرى رابردوودا 23 هێرشیان لە دژى نەیارانیان لە عێراق و ناوچەکە ئەنجامداوە، لە 27 رۆژى جەنگ دا ئەو گرووپە بانگەشەى ئەوە دەکات کە نزیکەى 600 هێرشی ئەنجامداوە.
بەیانى پێنجشەممە، 26ى ئادارى 2026، ئەو گرووپە رایگەیاند، لە 24 کاژێرى رابردوودا 23 هێرشیان لە دژى بنکەى نەیارانیان لە عێراق و ناوچەکە ئەنجامداوە.
بە گوتەی خۆیان، گرووپەکە هێرشەکانیان لە رێگەى مووشەک و درۆنەوە لە دژى ئەو ئامانجانە ئەنجامداوە.
لە 28ی شوباتەوە جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیپێکردووە، لەو کاتەوە گرووپی مقاوەمە بۆ پاڵپشتیی ئێران هێرش دەکاتە سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکان و شوێنە نیشتەجێبووەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
لە 27 رۆژى جەنگ دا ئەو گرووپە بەرپرسیارێتیى 595 هێرشی لە ئەستۆ گرتووە کە گوایە ئەوان ئەنجامیان داوە.
زۆرترین هێرش ئەو گرووپە بەرپرسیارێتیی ئەنجامدانى لە ئەستۆ گرتووە لە 17ی ئاداردا بووە کە 47 هێرش بووە، کەمترین هێرش لە 12 ئادار بووە کە 13 ھێرش بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ