لە عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە 8 ملیۆن خێزان هەن

24-02-2025
ساڵح قادر @salihqadr
نیشانەکردن ئەنجامی سەرژمێری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی عێراق، لە هەرێمی کوردستان و عێراق زیاتر لە 8 ملیۆن خێزان هەن، لەو ژمارەیە نزیکەی 6 ملیۆنیان لە شار و دوو ملیۆن خێزانیشیان لە گوند دەژین.
 
ئەمڕۆ (دووشەممە، 24-02-2025) ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان راگەیێندرا. بەپێی ئەنجامەکە کۆی خێزان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەشت ملیۆن و 54 هەزار و 385ـە. لەو ژمارەیە 5 ملیۆن و 964 هەزار و 610 خێزان لە شار دا دەژین و دوو ملیۆن و 89 هەزار و 775 خێزان لە گوند دا دەژین.
 
کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان، 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەسە، لەو ژمارەیە 32 ملیۆن و 359 هەزار و 355 کەسیان لە شاردا دەژین و 13 ملیۆن و 759 هەزار و 438 کەسیشیان لە گوند دەژین.
 
بەپێی ئەنجامەکە، کۆی گشتیی ئەو خێزانانەی پیاو سەرپەرشتییان دەکات؛ 7 ملیۆن و 49 هەزار و 502 خێزانە، کە 5 ملیۆن و 145 هەزار و 146 خێزانیان لە شار دەژین و یەک ملیۆن و 904 هەزار و 356 خێزان لە گوند دەژین.
 
ژمارەی ئەو خێزانانەی ژن سەرپەرشتییان دەکات، 910 هەزار و 76 خێزانن، لەو ژمارەیە 733 هەزار و 173 خێزان لە شار دەژین و 176 هەزار و 903 خێزانیش لە گوند دا دەژین.
 
ژمارەی نێر و مێ
 
ژمارەی نێر لە عێراق و هەرێمی کوردستان، 32 ملیۆن و 161 هەزار و 604 کەسە، کە دەکاتە 50.22٪. لەو ژمارەیە 16 ملیۆن و 237 هەزار و 358 کەسیان (50.18٪) لە شار دا دەژین. هەروەها شەش ملیۆن و 924 هەزار و 246 کەسیان (50.32٪) لە گوند دا دەژین.
 
ژمارەی مێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان، 22 ملیۆن و 957 هەزار و 189 کەسە. کە دەکاتە 49.78٪. لەو ژمارەیە 16 ملیۆن و 121 هەزار و 997 کەسیان (49.82٪) لە شار دا دەژین. هەروەها شەش ملیۆن و 835 هەزار و 192 کەسیان (49.68٪) لە گوند دەژین. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق.

مانگی رابردوو عێراق 107 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە؛ نزیکەی 6٪ـی لە هەرێمی کوردستان بووە

مانگی کانوونی دووەمی رابردوو، عێراق زیاتر لە 107 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، کە 6.4 ملیۆن بەرمیلی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە بووە، بەراورد بە مانگێک پێش خۆى، هەناردەى نەوتى عێراق کەمیکردووە و هەرێمى کوردستان زیادی کردووە.