رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە بۆردوومانکردنی بارەگای دەستەی پیشەسازیی سەربازی لە شاری بەغدا دەکەن و رایدەگەیێنێت، رەوشی ئەمنیی ناوچەکە جێگیرە.
رۆژی شەممە 21ی ئاداری 2026، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە لە هەندێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە هەبوونی هێرش بۆ سەر دامەزراوەکانی پیشەسازیی سەربازی لە بەغدا.
وەزارەتی ناوخۆ جەختی کردەوە، هیچ جۆرە هێرشێک یان بەئامانجگرتنێک دژی هیچ کام لە بارەگاکانی دەستەی پیشەسازیی سەربازی تۆمار نەکراوە، هەروەها رایگەیاند، "رەوشی ئەمنیی دەوروبەری ئەو دامەزراوانە بە تەواوی ئارام و جێگیرە."
ئەمە لە کاتێکدایە هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر بەغدا چڕبوونەتەوە، دامەزراوەکانی دەوڵتیش دەکرێنە ئامانج، هاوکات بەرەبەیانی رۆژی شەممە 21ـی ئادار دەزگای هەوالگری عێراق کرایە ئامانج و ئەفسەرێک کوژرا و تا ئێستا هیج لایەنێک بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ