عێراق
گرووپە چەکدارەکان ئامادەکاری بۆ هەڵدانی درۆنێک دەکەن. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە
رووداو دیجیتاڵ
گرووپی چەکداریی "ئەسحابولکەهف" بەرپرسیارێتیی هێرشکردنە سەر بنکەی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە بەغدا دەگرێتە ئەستۆ و رایدەگەیێنێت، هێرشەکانیان بە شێوەیەکی چڕتر بەردەوام دەبن.
ئەمڕۆ شەممە، 21ی ئاداری 2026، گرووپی "ئەسحابولکەهف" سەر بە موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی بنکەی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە بەغدا.
ئەسحابولکەهف لە راگەیێندراوەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی هێزەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبن و لە رۆژانی داهاتوودا ئاستی هێرشەکانیان زیاتر دەکەن.
ئەم راگەیێندراوەی ئەم گروپە چەکدارە لە کاتێکدایە، تەنیا ئێوارەی شەممە، 21ـی ئاداری 2026، لە کاژێر 8 و 30 خولەکەوە بە پێنچ درۆزن هێرش کراوەتە سەر بنکەی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە بەغدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ