رووداو دیجیتاڵ
نزیکەی پێنج هەزار لە کەسوکاری چەکدارانی داعش کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، لە کەمپی جەدعە لە شاری مووسڵ ماون تاوەکو پڕۆسەی شیاندنەوەیان بۆ بکرێت، بەر لەوەی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
عەلی جەهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوى راگەیاند: "ئەو کەسانە نزیکەی چوار بۆ شەش مانگیان پێویستە بۆ شیاندنەوە و تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی دروستکردنی بەڵگەنامە و گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، کە زۆرینەیان ژن و منداڵن."
ئەو خێزانانە کەسوکاری چەکدارانی داعشن کە پێشتر لە کەمپی هۆڵ لە شاری حەسەکەی رۆژئاڤای کوردستان بوون و گەڕێنراونەتەوە بۆ کەمپی جەدعە لە شاری مووسڵ.
عەلی جەهانگیر رایگەیاند، لە ساڵی 2021ـەوە، نزیکەی 16 هەزار کەس، کە لە کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستان گەڕێندراونەتەوە، لەدواى شیاندنەوەیان، گەڕاونەتەوە زێدی پێشووی خۆیان.
دوایین کاروانی کەسوکاری چەکدارانی داعش کە لە کەمپی هۆڵەوە گەڕێنراونەتەوە کەمپی جەدعە، لە 23ى کانوونی دووەمی ئەم ساڵ بوو، کە 55 خێزان بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ