عێراق پێنج هەزار دەرچووى زانکۆ بۆ خوێندن دەنێرێتە دەرەوە

24-07-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
نیشانەکردن خوێندن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتى عێراقى پێنج هەزار خوێندکار بە مەبەستى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا دەنێرێتە زانکۆکانى دەرەوە و ماوەى مانگێکى دیاریکردووە بۆ پێشکێشکردنى داواکارییەکان. ئەندامێکى لێژنەى خوێندنى باڵاى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، "ئەم دەرفەتە دەرچووانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە". 
 
24ـی تەمموزى 2023، نووسینگەى رۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، لیژنەى باڵاى پەرەپێدانى خوێندنى سەر بە نووسینگەکە دەستى کردووە بە رێوشوێنەکانی، ناردنى پێنج هەزار خوێندکار بۆ زانکۆکانى دەرەوە بەمەبەستى خوێندنی ماستەر و دکتۆرا.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە لە 15ـی ئاب تاوەکو 15ـی ئەیلوولی 2023، دەرگاى پێشکێشکردن دەکرێتەوە و مەرجەکانیشی لە رێگەى ماڵپەڕى فەرمیی لیژنەى باڵاى پەرەپێدانى خوێندن (hced.ur.gov.iq) بڵاودەکرێتەوە.
 
24ـی تەمموزى 2023، نەهلە قادر، ئەندامى لیژنەى خوێندنى باڵاى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئەو دەستپێشخەرییە بۆ ناردنى خوێندکاران بۆ خوێندن لە دەرەوەى عێراق لە مانگى ئایارى رابردوودا راگەیێندراوە، بەڵام دواى پەسندکردنى بودجە، کەوتەکار.
 
نەهلە قادر گوتیشى، "دەرچووى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان بەتایبەتی حکومییەکان دەتوانن داواکارى پێشکێش بکەن بۆ ئەوەى بەمەبەستى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا بچنە دەرەوەى وڵات."
 
ناردنى دەرچووانى زانکۆکان بۆ خوێندن بۆ زانکۆکانى دەرەوە لەسەر خەرجیی حکومەتى عێراق و چەند رێکخراوێکى نێودەوڵەتى دەبێت.
 
ئەندامەکەى لیژنەى خوێندنى باڵاى پەرلەمانى عێراق گوتیشى، "دەستپێشخەرییەکە لە بنەڕەتدا بۆ ماوەى 10 ساڵە، بەڵام بەهۆى ئەوەى کە لە لایەن محەممەد شیاع سوودانى راگەیێندراوە، بۆ ماوەى چوار ساڵ دەبێت کە لەو پۆستەدا دەبێت."
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.