مقاوەمەی ئیسلامی وێنەی کوژراوەکانی دەخاتە سەر باڵی درۆنەکانی

25-01-2024
هێمن بابان رەحیم
سکرینشۆت لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکەی مقاوەمەی ئیسلامی.
سکرینشۆت لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکەی مقاوەمەی ئیسلامی.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گرووپە چەکدارەکانی شیعە، کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق دەناسێنن، گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە، گوایە شەوی رابردوو بە درۆنێک کە وێنەی کوژراوەکانیانی پێوەیە، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار
 
گرووپەکە لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی ئەو هێرشەوە بۆ سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد دەڵێت، "بە درۆنێک هێرشمان کردە سەر بنکەی داگیرکراوی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق."
 
ئەو گرووپە گرتەی ڤیدیۆیی ئەو درۆنەشی بڵاوکردووەتەوە، کە گوایە هێرشەکەی پێکراوە، لەسەر باڵی درۆنەکە، وێنەی هەریەک لە موشتاق تاڵیب سعێدی، بەرپرسی سەربازیی بزووتنەوەی نوجەبا و عەلی نایف یاریدەدەری هەیە، کە لە هێرشێکی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا لە رۆژی 4ـی ئەم مانگە کوژران.
 
لەدوای هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا- پێنتاگۆن، مقاوەمەی ئیسلامی - شیعە، زیاتر لە 140 جار هێرشی کردووەتە سەر سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."