وەزیری بەرگریی عێراق گەیشتە ئێران

25-02-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری بەرگریی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە کۆماری ئیسلامیی ئێران. وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، بڕیارە لەبارەی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات بەتایبەتی لە بواری سەربازی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی کۆببێتەوە. 
 
رۆژی شەممە 25-2-2023، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی، شاندێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق بە سەرۆکایەتیی سابت محەممەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگری گەیشتە تاران و سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی هاوتا ئێرانییەکەی بووە. 
 
بەگوتەی وەزارەتی بەرگریی عێراق، بڕیارە شاندەکە ماوەی دوو رۆژ لە ئێران بمێننەوە. 
 
وەزارەتی بەرگریی عێراق گوتیشی، وەزیری بەرگری وڵاتەکەیان لە ماوەی سەردانە دوو رۆژییەکەی بۆ ئێران لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنێتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان بەتایبەتی لەبواری سەربازیدا گفتوگۆ دەکەن. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە