هەوڵێکی فرۆشتنی پارچەی شوێنەوار لە بەعقووبە پووچەڵ کرایەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی پۆلیسی دیالە، بازرگانێکی پارچە شوێنەوارییەکانیان لەکاتی مامەڵەکردندا لە شاری بەعقووبەی ناوەندی پارێزگاکە دەستگیر کرد.
 
عەمید هەیسەم سەلمان شەمەری، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە رۆژی چوارشەممە 25ی شوباتی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوئاهەنگییەکی ورد لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان و هێزەکانی  پۆلیس کرا، لە بۆسەیەکدا تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کرد، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر چاودێری جووڵەکانی کرابوو.
 
گوتەبێژی پۆلیسی دیالە روونیکردەوە، "هێزەکە توانیویانە دوو پارچە شوێنەواری دەگمەن بە تۆمەتبارەکەوە بگرن کە بەنیاز بووە بە شێوەیەکی نایاسایی مامەڵەیان پێوە بکات."
 
عەمید هەیسەم ئاماژەی بەوەکرد، رێکارە یاساییەکان بەرامبەر تۆمەتبارەکە گیراونەتەبەر و لەگەڵ پارچەکاندا رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان.
 
گوتەبێژی پۆلیسی دیالە جەختی کردەوە کە پاراستنی کەلەپوور و شوێنەرە مێژووییەکانی عێراق بەرپرسیارێتییەکی گەورەی نیشتمانییە، هەوڵە ئەمنییەکان بۆ راوەدوونانی تۆڕەکانی قاچاخچێتی شوێنەوار بەردەوام دەبن بۆ رێگریکردن لە هەر هەوڵێک کە زیان بە مێژوو و شارستانییەتی عێراق بگەیێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق. وێنەکە لە مەکتەبی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەرگیراوە

حکومەتی عێراق کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیاری لە بوارەکانی وزە، ئابووری، ئاسایش و خزمەتگوزاری دەرکرد، لەوانە دروستکردنی سەکۆیەکی گازی شل بە هاوکاری کۆمپانیایەکی ئەمریکی و رادەستکردنی نەخشەی ناوچە ئاوییەکان بە نەتەوە یەکگرتووەکان.