گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا دەستیانپێکردەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای داخرانی بۆ ماوەی نزیکەی چوار کاژێر، کەمێک لەمەوپێش فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.
 
رۆژی چوارشەممە 25ی شوباتی 2026، مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کەمێک لەمەوپێش فڕۆکەخانەی بەغدا کرایەوە و گەشتەکان دەستیانپێکردەوە."
 
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە دەڵێت، "کێشەکە تەکنیکی بوو، تیمەکان بەردەوامن لە چاککردنەوەی کێشەکان، بەڵام ئێستا گەشتەکانیش دەکرێن و هیچ کێشەیەکی تەکنیکی وەکو رێگر لەبەردەم گەشتەکاندا نەماوە."
 
مەیسەم سافی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە داخستنی فڕۆکەخانەکە بەهۆی کێشەی ئەمنییەوە دەکەن و گوتی، "ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکیان نییە و کێشەی تەکنیکی و ئاسایی بوون."
 
ئەمە دوای ئەوە دێت کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەخانەکە داخرا و سەرجەم گەشتەکانی راگیران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگانەی نەینەوا دەگۆڕدرێن کە چوار ساڵ زیاترە لە پۆستەکانیانن

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرانەی کە زیاتر لە چوار ساڵە لە پۆستەکانیاندان، هەروەها چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگەی (شێخان – فایدە)ی پەسندکرد.