رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حکومەت خشتەی بودجەی 2025ی نەناردووەتە پەرلەمان و ئەگەریش زۆرە نەینێرێ.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێشتا حکومەتی عێراق خشتەی بودجەی 2025ی رەوانەی پەرلەمان نەکردووە و لە بەدواداچوونەکانیشیان گەیشتوونەتە ئەوەی بە ئەگەرێکی زۆر حکومەت خشتەکە رەوانەی پەرلەمان ناکات.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە سەرەتا خشتەی بودجە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت، دواتر رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆئەوەی لە پەرلەمانیش دەنگی لەسەر بدرێت و پەسند بکرێت.
بڕیارە رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت.
جەمال کۆچەر هۆکاری نەناردنی خشتەی بودجەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نزیکە و زۆربەی لایەنەکان کەوتوونەتە بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەخت.
ساڵی رابردووش پەسندکردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 تاوەکو سەرەتای مانگی شەش دواکەوت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ