گوتەبێژی وەزارەتی داد بۆ رووداو: دووشەممە یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاودەکرێتەوە

25-06-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، سبەی دووشەممە  ژمارەی نوێی رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاودەکرێتەوە و یاسای بودجەی ساڵی 2023، 2024 و 2025ـی تێدایە، دوای ئەوە یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. دەشڵێت: "بۆ دڵنیابوونەوە لە ژمارەکان، چوار رۆژە  تیمێکی وەزارەتەکانی داد و دارایی سەرقاڵی وردبینین لە راستی و دروستیی یاساکە."
 
رۆژی یەکشەممە، 25-6-2023، کامل ئەمین، گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سبەی دووشەممە 26-6-2023، ژمارەی 4726ی رۆژنامەی فەرمی وەقائیعی عێڕاقی بڵاودەکرێتەوە، کە یاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025ـی تێدا دەبێت."
 
کامل ئەمین گوتی: "چوار رۆژە تیمێکی فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی و وەزارەتی داد سەرقاڵی پێداچوونەوەی کۆتایین لەسەر یاسای بودجەکە بۆ دڵنیابوونەوە لە راست و دروستیی ژمارەکان دوای ئەوەی سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر کرد."
 
رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی، رۆژنامەی فەرمی کۆماری عێراقە و لەلایەن وەزارەتی دادەوە دەردەکرێت، تایبەتە بە یاسا و بڕیا و رێنماییەکانی تایبەت بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی تێدا بڵاودەکرێتەوە. دوایین ژمارەی لە رۆژی 19ـی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە، کە ژمارە 4725 بوو.
 
رۆژی چوارشەممە، 21ـی حوزەیرانی 2023 سەرۆککۆماری عێراق یاسای بودجەی گشتیی دارایی فیدراڵی پەسندکرد، لە راگەیێندراوێکدا سەرۆککۆماری عێراق جەختیکردەوە لەوەی ئەمە "خاڵی وەرچەرخانە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان و پێشکێشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک تەندروستی و خوێندن و گونجاندی ژێرخانی ئابووری بە پرۆژەی ستراتیژی کە بە ئەرینی رەنگدانەوەیان لەسەر ژیانی رۆژانەی هاووڵاتییان دەبێت" لەلایەن حکومەتەوە.
 
بەرەبەیانى رۆژی 12ـی حوزەیران، پەرلەمانى عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 پەسدنکرد، کە قەبارەکەی بۆ هەر ساڵێک نزیکەی 199 تریلیۆن دینارە و ساڵانە 16 تریلیۆن دیناریش لەو بڕە، پشکى هەرێمى کوردستانە.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کارکردن بە یاسای بودجەى عێراق رادەگیرێت

لە ساڵی نوێوە کارکردن بە دەقەکانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق رادەگیرێت و خەرجکردنی پارەش بۆ هەندێک لە پڕۆژەکان بەستراوە بە دەستبەربوونی پارە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پێنجەم دەڵێت، ئەم رێکارە ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەی نەختینە.