بەربژێرێکی سەرکەوتووی بەدر دوورخرایەوە؛ لیوایەکی وەهمی لەنێو حەشدی شەعبی پێکهێناوە

25-11-2025
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەربژێرێکی سەرکەوتووی رێکخراوی بەدر لە بەغدا بەتۆمەتی پێکهێنانی لیوایەکی وەهمی لەنێو حەشدی شەعبی و بانگەشەکردن بۆ خۆبەخشیی سەربازی لە لیواکە، لەلایەن کۆمیسیۆنەوە دوورخرایەوە و دەنگەکانی بلۆککران.

ئەمڕۆ سێشەممە، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "موهەنەد خەزرەجی، بەربژێری سەرکەوتووی رێکخراوی بەدر لە بەغدا، بەهۆی رەوشت و هەڵسوکەوتی خراپەوە دوورخراوەتەوە."
 
سەبارەت بە هۆکاری دوورخستنەوەکەی، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان گوتی، "بەهۆی پێکهێنانی لیوایەکی وەهمی لەنێو حەشدی شەعبی بەناوی (لیوای شەهیدەکانی نەسر) بووە."
 
موهەنەد خەزرەجی، وەکو بەربژێری ژمارە 3 لە لیستی رێکخراوی بەدر لە بەغدا بەربژێر بوو و زۆرترین دەنگی نێو بەربژێرانی لیستەکەی بەدەستهێنا، کە 10 هەزار و 84 دەنگ بوو.

 

 
تۆمەتەکان بەوجۆرەن کە موهەنەد خەزرەجی لە چەند مانگی رابردوودا بانگەشەی دامەزراندنی لیواکە و کردنەوەی خۆبەخشی لە چوارچێوەی لیواکەدا کردووە.
 
رۆژی 20ی ئەم مانگەش، دادگەی لێکۆڵینەوەی رەسافەی بەغدا نووسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنیی دەستەی حەشدی شەعبی کردووە کە تێیدا هاتووە، "تکایە ئاگادارمان بکەنەوە ئایا لەنێو لیواکانی دەستەکەتاندا، لیوایەک هەیە بە ناوی (لیوای شەهیدانی نەسر)، هەروەها روونی بکەنەوە ئایا لە ماوەی مانگەکانی رابردوودا وەرگرتنی خۆبەخشی سەربازی لەنێو ئەو لیوایەدا هەبووە یاخود نا."
 
رێکخراوی بەدر لە هەڵبژاردندا 18 کورسی بەدەستهێنا کە چواریان لە بەغدا بوون. بەگوێرەی بڕیارەکەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، سەرجەم ئەو دەنگانەی موهەنەد خەزرەجی بەدەستیهێناون بلۆک دەکرێن، بەڵام ئەوە کاریگەریی لەسەر ژمارەی کورسییەکانی لیستەکە لە بازنەی بەغدا نابێت، محەممەد مەهاوی شوێلی، بەربژێری بەدر لەو بازنەیەکە کە 5 هەزار و 687 دەنگی هێنابوو، دەچێتە شوێنەکەی موهەنەد خەزرەجی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."