عێراق داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات بازاڕە ناوەندییەکانی بداتەوە

26-01-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوای بازاڕە ناوەندییەکانی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش شاندێک رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.
 
زەهرە شەیبان حەمادی گەیلانی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازاڕەکانی ناوەندی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، رۆژی یەکشەممە 26-01-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بازاڕە ناوەندییەکانی هەرێمی کوردستان موڵکی وەزارەتەکەیانن و داوایان دەکەنەوە.
 
زەهرە گەیلانی گوتی، بڕیارە بەم نزیکانە شاندێکیان سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە بکەن.
 
ئەو بەڕێوەبەرەی کۆمپانیای بازاڕە ناوەندییەکان باسی لەوەش کرد، بازاڕی ناوەندیی هەولێر ئێستا بووەتە چاودێریی بازرگانی و بازاڕی ناوەندیی سلێمانی باڵەخانەی لەسەر دروستکراوە، بەڵام دهۆک تاوەکو ئێستا لەلایەن ئەوانەوە بەکاردەهێنرێت و کاروباری پسووڵەی خۆراکی تێدا رایی دەکرێت.
 
بازاڕە ناوەندییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە لە نێو خەڵک بە (سوق مەرکەزی) ناسراون، لە سەردەمی رژێمی سەدام حوسێن دروستکراون، لەو بازاڕانەدا کەلوپەل و خۆراک بە نرخێکی هەرزانتر لە بازاڕ دەدرایە فەرمانبەران.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڤێستا مام یەحیا، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق

پەرلەمانتارێکی پارتی: بەشێکی پەرلەمانتارانی یەکێتی دەنگیان بە رێباز حەملان نەدا

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، متمانە نەدانی پەرلەمان بە رێباز حەملان، بەربژێری حیزبەکەی بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن "هەژەند و پیلانێکی پشت پەردە" بووە و فراکسیۆنەکەیان لە دادگەی فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکات.