148 خێزانی چەکدارانى پێشووی داعش لە کەمپى هۆلەوە گەڕێندرانەوە عێراق

26-01-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، 148 خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە.
 
عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-01-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێوارەی دوێنێ 148 خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە.
 
گوتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو خێزانانە نێردرانە کەمپی جەدعە بۆ شیاندنەوەیان و بۆ ئەو مەبەستەش چەند مانگێک لەوێ دەمێننەوە".
 
عێراق زیاتر لە 10 هەزار کەسی لە کەمپی هۆلەوە گەڕاندووەتەوە.
 
کەمپى هۆل لە سنووری شارى حەسەکەى رۆژئاواى کوردستانە و لەژێر دەسەڵاتى هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە)دایە. 
 
لەکۆى نزیکەى 40 هەزار کەسی کەسوکارى چەکدارانى داعش کە لەو کەمپەدان، نزیکەى 20 هەزاریان عێراقین.
 
دواى گەڕاندنەوەیان، ئەو کەسانە دەبرێنە کەمپى جەدعە لە باشووری شارى موسڵ بۆ ئەوەى ئامادە بکرێن تاوەکو بگەڕێندرێنەوە زێدى خۆیان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.