سیستانی لەبارەی ڤەیپ کێشان لە رەمەزاندا روونکردنەوە دەدات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، لەبارەی ڤەیپ کێشان لە کاتی بەڕۆژووبووندا روونکردنەوە دەدات و دەڵێت: "دەبێت دەستبەرداری بن."
 
ئەو روونکردنەوەیەی عەلی سیستانی لەلایەن نووسینگەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە، کە لە وەڵامی پرسیارێکدا بووە کە ئاراستەی کراوە لەبارەی بۆچوونی بەرامبەر بە بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤەیپ) لە کاتی بەڕۆژووبووندا.
 
سیستانی لە وەڵامدا ئاماژەی بەوەداوە کە دەبێت دەستبەرداری ئەوە ببن و ئەگەر وا دابنرێت کە تەنۆکەکانی هەڵمەکە لەناو دەمدا کۆببنەوە و بچنە ناو گەروو، بەجۆرێک کە بە خواردنەوە هەژمار بکرێت، ئەوا لە رووی شەرعییەوە بە بەتاڵکەرەوەی رۆژوو دادەنرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە