لە عێراق بەنزین گران دەبێت

26-03-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
حکومەتی عێراق بەنزینی موحەسەن و سوپەری گران کرد و بڕیارەکەش لە 1ی ئایارەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن.
 
حکومەتی عێراق هەروەها بڕیاریدا لێکۆڵینەوە لە زیادکردنی رسوماتی تۆمارکردن و گومرگی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بکرێت بەو مەرجەی هەرێمی کوردستانیش جێبەجێی بکات. 
 
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 26ی ئاداری 2024، د. باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی خوێندەوە. 
 
یەکێک لە بڕیارەکان گرانکردنی نرخی بەنزین بوو، بە جۆرێک بەنزینی موحەسەن دەبێتە 850 دینار و سوپەریش دەبێتە 1250 دینار؛ بڕیارەکەش لە یەکی مانگی ئایارەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
 
ئێستا نرخی لیتری بەنزینی موحەسەن بە 650 دینار و سوپەر بە 1000 دینارە. 
 
جۆرێکی دیکەی بەنزین هەیە کە نۆرماڵە و نرخی هەر لیترێک 450 دینارە؛ دەستکاری نرخی ئەو جۆرە بەنزینە نەکراوە.
 
هەروەها گوتەبێژی حکومەتی عێراق گوتی، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا لێکۆڵینەوە لە زیادکردنی رسوماتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارە 860ی ساڵی 2016ی هەموارکراو بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 237ی ساڵی 2016، هەروەها لێکۆڵینەوە لە زیادکردنی رسوماتی گومرگی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستانیش بەو زیادکردنەوە پابەندبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

قاسم ئەعرەجی: خەڵاتەکەی یانەی زاخۆ دەستکەوتێکی شەرەفمەندانە و جێگەی شانازییە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی زاخۆ دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی "باشترین هاندەری جیهان" لەلایەن فیفاوە و دەڵێت، ئەو دەستکەوتە بەرجەستەکردنی واتاکانی مرۆڤایەتییە.