بەرپرسێکی رێکخراوی بەدر: نێچیرڤان بارزانی بەشداریی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەکات

26-04-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هەریەک لە هاوپەیمانێتییەکانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى و بەڕێوەبردنى دەوڵەت کۆدەبنەوە، بەرپرسێکى رێکخراوى بەدر دەڵێت: "کۆبوونەوەکان بۆ یەکلاکرنەوەى پۆستى سەرۆکى پەرلەمانە، سەرۆکى هەرێمى کوردستانیش بەشدارى لە یەکێک لە کۆبوونەوەکان دەکات".
 
ئەبو میساق مەسارى، ئەندامى مەکتەبی سیاسیى رێکخراوى بەدر بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "رۆژى شەممە، 27ـی نیسان هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى شیعە کۆدەبێتەوە، دواتریش هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت کۆدەبێتەوە."
 
هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت لایەنە پێکهێنەرەکانى حکومەت تێیدا بەشدارن، ئەو کێشانەى پەیوەندارن بە پرسی بەڕێوەبردنى حکومەت و دۆسیە هەستیارەکان لە کۆبوونەوەى ئەو هاوپەیمانێتیە یەکلا دەکرێتەوە کە محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانیش بەشدار دەبێت.
 
ئەبوو میساق مەسارى رایگەیاند: "بڕیارە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەى هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت بەشدار بێت. بانگهێشتکردنەکەشی  بۆ یەکلاکردنەوەى پۆستى سەرۆکى پەرلەمانە."
 
رۆژی 24-04-2024 دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بەمنزیکانە نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ هاوپەیمانیی دەوڵەت کۆدەبێتەوە.
 
لە 14ـی تشرینى دووەمی ساڵى رابردووەوە پۆستى سەرۆکى پەرلەمان چۆڵە، ئەویش بەهۆى بڕیارێکى دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق بۆ لێسەندنەوەى ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمان، کە هاوکات سەرۆکى بوو.
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.