دژە تیرۆری عێراق: یاریدەدەرێکی بەغدادی کوژرا

26-05-2020
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن دژە تیرۆری عێراق هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش
A+ A-

رووداو - هەولێر

دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند والیی رێکخراوی داعش لە عێراق، کە هاوکات یاریدەدەری سەرۆکی داعش بوو بۆ کاروباری ویلایەتەکان، لەلایەن فرۆکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: "بەو زانیارییانەی کە لە کوشتنی تیرۆریست ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکی داعش دەستمانکەوت و  دەستگیرکردنی تیرۆریست عەبدولناسر قەرداش، سەرکردەی داعش پێشکەشی کردین، توانیمان تیرۆریست موعتەز نومان عەبد نایف نەجم جبووری، ناسراو بە حەجی تەیسیر بکوژین".

دژە تیرۆری عێراق راشیگەیاند: "تیرۆریست موعتەز نومان والی داعش بوو لە عێراق، هاوکات یاریدەدەری سەرۆکی رێکخراوی داعشی تیرۆریست بوو بۆ کاروباری هەموو ویلایەتەکان و بەرپرسی پلاندانان و هەماهەنگی بوو بۆ کردەوە تیرۆریستییە دەرەکییەکان".

دژە تیرۆری عێراق ئاشکراشیکرد: "بەپێی زانیاری هەواڵگری دەزگای دژە تیرۆری عێراق، سەبارەت بە جووڵەی بەردەوامی تیرۆریست موعتەز نومان لەناوخۆ و دەرەوەی عێراق، ئەو تیرۆریستە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەی دێرلزوور لە سووریا کرایە ئامانج و کوژرا، لەکاتێکدا ئەو چەند پاسپۆرتێکی هەبوو و لە ترسی راوەدوونان هیچکات تەلەفۆنی بەکارنەدەهێنا".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی 2019 دا بڕی 5 ملیۆن دۆلار خەڵاتی بۆ هەر کەسێک راگەیاند کە زانیاری لەسەر موعتەز نومان عەبد نایف نەجم جبووری پێشکەشدەکات.

بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا موعتەز نومان عەبد نایف نەجم جبووری، ناسراو بە حەجی تەیسیر، پێش داعش ئەندامی رێکخراوی قاعیدە بوو، دوای ئەندامبوونی لە داعش بەرپرس بوو لە دروستکردنی بۆمب بۆ رێکخراوەکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق.

شیعە چاوەڕێی سوننەیە؛ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان دەدرێتە عەسائیب؟

چوارچێوەی هاوئاهەنگی چاوەڕێی یەکلاکردنەوەی بەربژێری سەرۆکی پەرلەمان لە لایەن سوننەکانەوە دەکات، بۆ ئەوەی پشکی خۆی کە جێگری یەکەمە دیاری بکات؛ ئاماژەکان بۆ ئەوەن پۆستەکە بۆ "عەسائیبی ئەهلی حەق" دەبێت.