یەک بۆ 10 ملیۆن دینار لە بەربژێر و لایەنە بەشدارەکانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق وەردەگیرێت

26-06-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق پارەی بەشداریکردنی بەربژێر و لایەنە بەشداربووەکانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى دیاریکرد کە لەنێوان یەک بۆ 10 ملیۆن دینارە و دەخرێتە گەنجینەی گشتییەوە.
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رۆژی دووشەممە 26-06-2023 بە تۆڕى میدیایی رووداوى رایگەیاند، "کۆمیسیۆن بڕى ئەو پارەیەی دیاریکردووە کە لە هاوپەیمانێتى، پارت و بەربژێرە سەربەخۆکانى وەردەگرێت بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق؛ بۆ هاوپەیمانێتییەکان بڕى 10 ملیۆن دینار، بۆ پارتەکان پێنج ملیۆن دینار و بۆ بەربژێرەکان کە بە شێوەی سەربەخۆ بەشدارن، یەک ملیۆن دینار وەردەگیرێت."
 
عیماد جەمیل گوتیشى، "ئەو بڕە پارەیە ناگەڕێندرێتەوە بۆ ئەو هاوپەیمانێتى، پارت و بەربژێرانە و دەچێتە گەنجینەی دەوڵەتەوە."
 
بڕیارە لە 18ى کانوونى یەکەمى 2023 هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق بەڕێوەبچێت، کە دواین جار لە ساڵى 2013 کراوە.
 
سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاماژەى بەوەدا کە بۆ سەرپێچییەکانى بانگەشەى هەڵبژاردن کۆمیسیۆن رێنوێنیی تایبەت دەردەکات.
 
ئەو هەڵبژاردنە لە 15 پارێزگا بەڕێوەدەچێت، لەوانەش کەرکووک؛ لە ساڵى 2005ـەوە لە کەرکووک ئەو هەڵبژاردنە نەکراوە. هەڵبژاردنەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
 
بڕیارە لە 1ى حوزەیرانەوە ناو تۆمارکردنى هاوپەیمانێتییەکانى بەشدار لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەستپێبکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.