سەرۆککۆماری عێراق داوای " هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد" دەکات

26-10-2025
هەوار جەلالەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبووەوە، داوای "هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد" دەکات.
 
لە کۆبوونەوەکەدا دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و دادوەر عامر مووسا سەرپەرشتیاری بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن بەشداربوون؛ تێیدا کۆمیسیۆن باسی پلان و پێویستیی و رێکارەکانی دڵنیابوون لە پاکی و بێگەردی پرۆسەی هەڵبژاردن کردووە. 
 
سەرۆککۆماری عێراق  پشتگیری تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی کۆمیسیۆن لە رێکخستنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەردەبڕێت، بەجۆرێک ئیرادەی راستەقینەی دەنگدەران رەنگ بداتەوە.
 
 سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و سەرپەرشتیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن جەختیان لەسەر پابەندبوونی کۆمیسیۆن بە هەموو رێکارە کارگێڕییەکان کردەوە لەپێناو دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد، لە ئاست خواست و داوای خەڵک بێ و مافیان لە هەڵبژاردنی ئازادانەدا بپارێزێت".
 
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11-11-2025 بەڕێوەبچێت. پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، کە 320ـیان گشتییە و 9ـەکەی دیکەیان کۆتان. زیاتر لە 7 هەزار کەسیش خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکە بەربژێر کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق

حکومەتی عێراق: سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کراونەتە سەر سعودیە و ئیمارات

حکومەتی عێراق سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر سعودیە و ئیمارات دەکات و رایگەیاندووە، رێکاری تووندیان گرتووەتەبەر بۆ رێگری لە هەر هەوڵێک کە بیەوێت سەروەریی عێراق پێشێل بکات یان خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێیەکانی بەکاربهێنێت