تۆم باراک و فایەق زێدان کۆبوونەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغدا پێشوازیی لە تۆم باراک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کرد.
 
کۆبوونەوەکە رۆژی هەینی 27ی شوباتی 2026 لە بەغدا کراوە. ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی رۆڵی دادگە کراوە لە هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی رێکار و بڕیارە دەستوورییەکان لە قۆناخی داهاتوودا.
 
لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی تشرینی دووەمی 2025، تاوەکو ئێستا تەنیا سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردراوە و سەرۆککۆماری هەڵنەبژێردراووە بۆ ئەوەی بەربژێری گەورەترین فراکسیۆن بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێرێت.
 
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا تۆم باراک لە هەرێمی کوردستان و بەغدا چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی کورد و لایەنە عێراقییەکان کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە