رووداو دیجیتاڵ
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو رایگەیاند: تۆم باراک نێردەی ترەمپ بۆ سووریا و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە کۆبوونەوەدان.
لەدوای پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق کە تێیدا هۆشداری دا کە هاوکاریی وڵاتەکەی بۆ عێراق رادەگرێت ئەگەر مالیکی بکرێتەوە بە سەرۆکوەزیران. ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی ئەمریکییەکانە لەگەڵ مالیکی.
هەرچەندە مالیکی لە چەند رۆژی رابردوو وەکو دڵنیاییەک بۆ ئەمریکییەکان رایگەیاند، ئەگەر ببێتە سەرۆکوەزیران هەموو لایەک دڵنیا دەکاتەوە کە چەک لە دەستی دەوڵەت دا دەبێت.
نوێدەکرێتەوە...
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ