نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە

27-04-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە.
  
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، کۆبوونەوەکە ماوەی کاژێرێک بەردەوام بووە، تێیدا بابەتەکانی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر تاوتوێ کراون.
 
لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ سوودانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدار بوو لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، کە کەسی یەکەمی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراقن.
 
جگە لەو تەوەرانەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سوودانی، لە کۆبوونەوەی ئەم شەوی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا چارەسەرکردنی پرسی دەستنیشانکردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بابەتی سەرەکیی گفتوگۆکانە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە